جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ئاشكرایده‌كات: یه‌كێتی له هه‌موو پارێزگاكانی عێراق نزیكه‌ی 335 هه‌زار و پارتیش 305 هه‌زار ده‌نگی ته‌زویر كردووه.
ئارام سه‌عید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای نه‌وه‌ی نوێ، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌گای سه‌ره‌كی جوڵانه‌وه‌كه رایگه‌یاند: لەکۆی 52 هەزار و 522 فلاش مێمۆری، 10 هەزار و 653 فلاش مێمۆری نەگەڕێنردراوەتەوە بۆ بەغداد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆی ده‌نگه‌كانی لیستی نه‌وه‌ی نوێ ده‌گاته 509 هه‌زار ده‌نگ، له‌كۆی ئه‌و ته‌زویره‌ی یه‌كێتی و پارتی كردویانه، 344 هه‌زاری به‌ر نه‌وه‌ی نوێ ده‌كه‌وێت كه به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 54% ته‌زویری كوردستان ده‌كات.