بۆ دوه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك سڤیتۆلینا جامی‌ رۆمای‌ به‌ده‌ستهێنا

بۆ دوه‌مجار له‌سه‌ریه‌ك سڤیتۆلینا جامی‌ رۆمای‌ به‌ده‌ستهێنا

یلینا سڤیتۆلینا لە سیمۆنا هالیپی‌ بردەوەو پارێزگاری‌ لە نازناوی‌ جامی‌ رۆما بۆ تێنسی‌ سەر زەوی‌ کرد.

لە یاری‌ کۆتایی‌ جامی‌ رۆما بۆ تێنسى سەر زەوی‌، کە لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچو، لەسەر ئاستی‌ کچان، سیمۆنا هالیپی‌ رۆمانی‌ و یلینا سڤیتۆلینای‌ ئۆکرانی‌ روبەڕوی‌ یەکبونەوە.

سڤیتۆلینای‌ 23 ساڵ، بە دو کۆمەڵەی‌ بێ بەرامبەر یارییەکەی‌ بردەوەو ئەنجامی‌ کۆمەڵەکانیش شەش بە سفر و شەش بە چوار گێم بو.

بەم ئەنجامەش، یلینا سڤیتۆلینای‌ خاوەنی‌ پلەی‌ چوارەمی‌ ریزبەندی‌ باشترین کچە یاریزانانی‌ تێنسی‌ جیهان، بۆ دوەمجار لەسەریەک نازناوی‌ پاڵەوانێتییەکەی‌ بەدەستهێنا.
 
 

PM:02:09:21/05/2018