به‌ دوو بردنه‌وه‌ی‌ تر گۆڵدن ستەیت ده‌گاته‌ یاری‌ كۆتایی‌

به‌ دوو بردنه‌وه‌ی‌ تر گۆڵدن ستەیت ده‌گاته‌ یاری‌ كۆتایی‌

 
لە خولی‌ باسکەی‌ ئەمریکا، گۆڵدن ستەیت بە جیاوازی‌ 41 خاڵ لە هیوستن رۆکێتسی‌ بردەوە.

لە سێیەم یاری‌ نێوانیاندا لە زنجیرە یارییەکانی‌ کۆتایی‌ ناوچەی‌ رۆژئاوای‌ خولی‌ باسکەی‌ یانە پیشەگەرەکانی‌ ئەمریکا ئێن بی‌ ئەی‌، گۆڵدن ستەیت لە یاریگای‌ خۆیدا، میوانداری‌ هیوستن رۆکێتسی‌ کرد.

گۆڵدن ستەیت کۆنتڕۆڵی‌ یارییەکەی‌ کردو بە جیاوازی‌ 41 خاڵ و بە ئەنجامی‌ 126 خاڵ بەرامبەر بە 85 خاڵ یارییەکەی‌ بردەوە.

بەمەش، گۆڵدن ستەیت دوەم یاری‌ لە زنجیرە یارییەکانی‌ یاری‌ کۆتایی‌ ناوچەکە بردەوەو پێویستی‌ بە دو بردنەوەی‌ ترە بۆ ئەوەی‌ سەرکەوتن بۆ یاری‌ کۆتایی‌ خولەکە بەدەستبهێنێت.
 
 

PM:01:54:21/05/2018