خولی‌ ئیسپانیا.. به‌ چه‌شنی‌ بوفۆن، ماڵئاوایی‌ لە تۆرێس و ئینێستا دەکرێت

خولی‌ ئیسپانیا.. به‌ چه‌شنی‌ بوفۆن، ماڵئاوایی‌ لە تۆرێس و ئینێستا دەکرێت
 
 
 
لە خولی‌ ئیسپانیا، ئەمشەو ئەتلەتیکۆ مەدرید میوانداری‌ ئیبار دەکات و بەرشەلۆنە و ریاڵ سۆسیدادیش یاری‌ لوتکە ئەنجامدەدەن.

لە درێژەی‌ یارییەکانی‌ هەفتەی‌ 38 و کۆتایی‌ خولی‌ پلە یەکی‌ تۆپی‌ پێی‌ ئیسپانیا، ئەمشەو کاتژمێر حەوت و 30 خولەک، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای‌ واندا میترۆپۆلیتانۆ میوانداری‌ ئیبار دەکات.

ئەم یارییە دوا یاری‌ فرناندۆ تۆرێس دەبێت لەگەڵ یانە مەدریدییەکە و بڕیاریداوە کۆتایی‌ ئەم وەرزە یانەکە بەجێبهێڵێت.

لە یارییەکی‌ تردا و کاتژمێر نۆ و 45 خولەک، بەرشەلۆنەی‌ پاڵەوانی‌ خولەکە لە یاریگای‌ کامپ نۆی‌ تایبەت بەخۆی‌، بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد یاری‌ دەکات.

بەرشەلۆنە ئامادەکاری‌ بۆ ماڵئاواییکردن لە ئەندرێس ئینێستای‌ کاپتنی‌ یانەکەی‌ کردوەو دوای‌ یارییەکەش ئینێستا جامی‌ خولەکە بەرزدەکاتەوە.



PM:01:41:20/05/2018