شاراپۆڤا دۆڕا و هالیپ گه‌یشته‌ یاری‌ کۆتایی‌ جامی‌ رۆما

شاراپۆڤا دۆڕا و هالیپ گه‌یشته‌ یاری‌ کۆتایی‌ جامی‌ رۆما


لە جامی‌ رۆما بۆ تێنسی‌ سەر زەوی‌، سیمۆنا هالیپ لە ماریا شاراپۆڤای‌ بردەوەو سەرکەوتنی‌ بۆ یاری‌ کۆتایی‌ بەدەستهێنا.

لە قۆناغی‌ پێش کۆتایی‌ جامی‌ رۆما بۆ تێنسی‌ سەر زەوی‌، کە لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت، لەسەر ئاستی‌ کچان، سیمۆنا هالیپ-ی‌ رۆمانی‌ و ماریا شاراپۆڤای‌ روسی‌ بەرامبەر بەیەک یارییان کرد.

هەرچەندە سەرەتا شاراپۆڤا کۆمەڵەی‌ یەکەمی‌ بە شەش گێم بەرامبەر بە چوار گێم لە سودی‌ خۆی‌ کۆتایی‌ پێهێنا، بەڵام هالیپ دو کۆمەڵەی‌ لەسەریەکی‌ بە ئەنجامەکانی‌ شەش بە یەک و شەش بە چوار گێم بەدەستهێنا و بە دو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەی‌ بردەوە.

بەمەش، سیمۆنا هالیپ سەرکەوتنی‌ بۆ یاری‌ کۆتایی‌ بەدەستهێنا و لەو یارییەشدا روبەڕوی‌ یلینا سڤیتۆلینای‌ ئۆکرانی‌ دەبێتەوە.


 

PM:01:35:20/05/2018