ئه‌برامۆڤیچ چاوەرێی بڕیاری کۆتایی کۆنتییه‌

ئه‌برامۆڤیچ چاوەرێی بڕیاری کۆتایی کۆنتییه‌

 
خاوەنی یانەی‌ چێڵسی بڕیاریداوە لە نێوان ماوریسۆ ساری و لیۆناردۆ جاردیم یەکێکیان بکاتە راهێنەری یانەکەی‌.

رۆژنامەکانی ئینگلتەرا بڵاویانكرده‌وه‌، رۆمان ئەبرامۆڤیچ خاوەنی یانەی‌ چێڵسی چاوەرێی بڕیاری کۆتایی ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری ئێستای‌ یانه‌كه‌یه‌تی‌.

بە پێی هەواڵی رۆژنامەکان، ئه‌گەر کۆنتی بریاری رۆیشتن بدات، ئەوا ئەبرامۆڤیچ گرێبەست پێشکەشی لیۆناردۆ جاردیمی راهێنەری مۆناکۆ یان ماوریسۆ ساری راهێنەری ناپۆلی دەکات.

کۆنتی ئەم وەرزە شکستی هێنا لە بەدەستهێنانی نازناو بۆ یانەی‌ چێڵسی و یانەکەش نەیتوانی بگاتە خولی‌ وەرزی داهاتوی‌ چامپیۆنزلیگ.
 


PM:04:43:19/05/2018