چامپیۆنزلیگ.. به‌ بردنه‌وه‌ی‌ ریال رۆناڵدۆ ده‌بێته‌ پاڵێوراوی‌ سه‌ره‌كی‌ تۆپی‌ ئاڵتونیی‌

چامپیۆنزلیگ.. به‌ بردنه‌وه‌ی‌ ریال رۆناڵدۆ ده‌بێته‌ پاڵێوراوی‌ سه‌ره‌كی‌ تۆپی‌ ئاڵتونیی‌
 
 
 
چاودێرانی‌ وه‌رزشی‌ پێیانوایه‌ به‌ بردنه‌وه‌ی‌ ریال له‌ یاری‌ كۆتایی‌ چامپیۆنزلیگدا له‌به‌رانبه‌ر لیڤه‌رپوڵ رۆناڵدۆ ده‌بێته‌ پاڵێوراوی‌ سه‌ره‌كی‌ تۆپی‌ ئاڵتونیی‌.

رۆناڵدۆ لە پێناو بردنەوەی‌ تۆپی‌ ئاڵتون و نازناوی‌ چامپیۆنز لیگ، داوای‌ لە پزیشکەکانی‌ ریاڵ مەدرید کردوە چارەسەری‌ پێکانەکەی‌ بکەن.

رۆژنامەی‌ مۆندۆی‌ ئیسپانی‌ ئاشکرایکردوە، کریستیانۆ رۆناڵدۆی‌ پورتوگالی‌ هێرشبەری‌ ریاڵ مەدرید لە پێناو بەشداریکردن لە یاری‌ کۆتایی‌ خولی‌ یانە پاڵەوانەکانی‌ ئەوروپای‌ بەرامبەر لیڤەرپوڵ، کە بڕیارە 26ی‌ ئەم مانگە ئەنجامبدرێت، بە پزیشکەکانی‌ یانەکەی‌ وتوە "لەسەرتانە چارەسەرم بکەن، چونکە دەمەوێت یاری‌ بکەم و پێویستیشە یاری‌ بکەم لە پێناو بردنەوەی‌ شەشەم تۆپی‌ ئاڵتون".

وتوشیەتی‌ "پێویستە لەسەرم یاری‌ بکەم بۆ بردنەوەی‌ نازناوی‌ چامپیۆنز لیگ بۆ پێنجەم جار، بۆ ئەوەی‌ ببمە یەکەم یاریزان لە ئێستادا بتوانێت ژمارەکەی‌ خینتۆ تۆماربکاتەوە، کە لەوانەیە بەسەریشیدا سەربکەوم".

رۆناڵدۆی‌ 33 ساڵ، سێ جار لەگەڵ ریاڵ مەدریدو جارێکیش لەگەڵ مانچستەر یونایتد نازناوی‌ چامپیۆنز لیگی‌ بەدەستهێناوەو لە ئێستاشدا لە پێکانەکەی‌ چاکبۆتەوە، کە لە یاری‌ کلاسیکۆدا توشی‌ هات و ئەگەر هەیە بەشداری‌ دوا یاری‌ یانەکەی‌ لە خولی‌ ئیسپانیا بەرامبەر ڤیاڕیاڵ بکات، کە بڕیارە سبەی‌ ئەنجامبدرێت.



AM:09:50:19/05/2018